بەهای نەوت بەردەوامە لە دابەزین

لە مانگێکدا 11 دۆلار نرخەکەی دابەزیوە

964+

فەرمان سادق

قەیرانی دارایی و ئابووری سێکتەری بانک کاریگەری بەسەر بەهای نەوتەوە دروستکردووە و نرخەکەی لە دابەزین دایە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21.3.2023، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 73.08 دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە، هاوکات نەوتی تکساسیش بە 66.90 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دابەزینی بەهای نەوت بەشێکی پەیوەندارە بە مایەپوچ بوونی چەند بانکێک لە ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا.

لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ دۆلار دابەزیوە، هاوکات لەماوەی مانگێکدا 11 دۆلار نرخەکەی دابەزیوە و لە 85 دۆلارەوە بۆ 74 دۆلار کەمتریش.