لای لەفەفرۆشێکی سلێمانی

 “بیبەری سور زەهری مارە و بیبەری رەش قوزەڵقورت”

رازاو ئەمین – سلێمانی

قاورمەفرۆشێك لە شاری سلێمانی بۆ راكێشانی سەرنجی كڕیاران و دڵخۆشكردنیان، ناوی جیاوازی لەسەر بەهاراتەكانی دوكانەكەی داناوە،  وەك “بیبەری سور زەهری مارە”، “بیبەری رەش قوزەڵقورت” و “چیلكەی دان پاككردنەوەی ناوناوە پۆز.

ئومێد ئیبراهیم، خاوەنی دوكانەكە بە 964ـی وت، ئەم بیرۆكەیەی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوای ماوەی كەرەنتینەكردنی هاوڵاتیان لا دروست بوو و تەنیا بۆ خۆشی ئەو ناوانەی لێ ناون.

ئومێد ئیبراهیم، لە دوای ئەو قۆناغە هەستم كرد خەڵك پێویستیان بە شتێكی جیاواز و خۆشگوزەرانەهەیە، بۆیە بڕیارمدا ناوی نائاسایی و گاڵتەئامێز لەسەر بەهاراتەكان بنێم و ئێشتا خەڵک بەهۆی ئەو ناوانەوە سەردانمان دەکەن و لەفەکە دەخۆن و دەڵێن وەستا تۆزێک قوزەڵورتی پێوەکە.

بەپێی وتەكانی، ئامانجی سەرەكی لەم كارەدا تەنها دڵخۆشكردنی هاوڵاتیان و ڕاكێشانی سەرنجی كڕیارانە، نەوەك واتایەكی تر هەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی