پڕۆژه‌یه‌ك بۆ به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ى گوڵه شلێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندى “ناوه‌ند”ـى سنوورى باڵه‌كایه‌تى پڕۆژه‌یه‌ك بۆ له‌ناونه‌چوونى گوڵى شلێر هه‌یه، كه له ساڵانى رابردوودا به‌هۆى زۆرى گه‌شتیارن و مامه‌ڵه‌ى خراپیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گوڵه، به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چوو.
شلێر ئه‌و گوڵه‌یه كه له دێرزه‌مانه‌وه له‌ناو سروشتى كوردستان ده‌ڕوێت، چه‌ندین ره‌نگی هه‌یه، زه‌رد ره‌نگه ده‌گمه‌نه‌كه‌یه‌تى، له‌و ناوچانه ده‌ڕوێت و گه‌شه ده‌كات كه سارد و كوێستانین.
ته‌ها ئه‌حمه‌د مسته‌فا كه به ته‌ها ناوه‌ندی ناسراوه و سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌ى گونده‌كه‌یه‌تى، به 964ـى وت “له ساڵى پاره‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان ده‌ستپێكردووه، چونكه هه‌ستمان ده‌كرد ئه‌و جۆره گوڵه له ته‌واوى باڵه‌كایه‌تى به‌ره‌و له‌ناوچوونى یه‌كجارى ده‌چێت”.
به قسه‌ى ناوبراو، ساڵانه به‌هۆى بوونى گه‌شتیارێكی زۆر له سنوورى باڵه‌كایه‌تى و هۆكارى سووتان و مامه‌ڵه‌ى خراپ، هه‌ستمان كرد گوڵه شلێر له‌و سنووره‌مان به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت.
ده‌شڵێت “دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ناوچه‌ى چیكان له نێوان ده‌ربه‌ند و و ئازادى باخچه‌یه‌كی گوڵه شلێر له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه له‌ناوبرا، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو به ئوتومبێل گوڵه‌كانیان پانكردبووه‌وه”.
ته‌ها ناوه‌ندى، وێنه‌ى گوڵه‌شلێرێكی ره‌نگ زه‌ردى بۆ ناردووین و ده‌ڵێت “ئه‌وه بەرهەمی ساڵی رابردوومانه، كه بە مەبەستی پارێزگاری و مانەوەیان لە لەناوچوون تۆوه‌كه‌مان چاندبوو”.
“ساڵانه به‌هۆى بوونى گه‌شتیارێكی زۆر له سنوورى باڵه‌كایه‌تى و هۆكارى سووتان و مامه‌ڵه‌ى خراپ، هه‌ستمان كرد گوڵه شلێر له‌و سنووره‌مان به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت”
ده‌شڵێت “دەیان جۆر رووەکمان به ره‌نگی جیاوازه‌وه لە کوێستانەکانی باڵەکایەتی کۆکردووتەوە دوای پێگەیشتنیان جارێکی تر تۆیەکەیان دەبەینەوە کوێستانەکان و ده‌یانچێنینه‌وه، بۆ ئەوەی لە لە ناوچونیان بپارێزین”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و شوێنانه‌ى گوڵه‌كان یان تۆوى گوڵه‌كانى لێده‌هێنن له‌پێشه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ن كه ئه‌و گوڵه‌ى لێ ده‌چێننه‌وه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، پێویسته ئه‌و شوێنه‌ى ئه‌و گوڵه‌ى لێ ده‌چێندرێت زۆر سارد و به‌سته‌ڵه‌ك بێت ، شوێنه‌كه‌ى بڵند بێت و كه‌مترین تیشكی خۆریشی به‌ربكه‌وێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له ناوبراوى وه‌رگرتووه، ئه‌و شوێنانه‌ى كه گوڵى شلێرى لێ ده‌هێنن بریتین له چیاكانى هه‌ڵگورد و كۆدۆ و حه‌ساری سه‌كران.
ده‌شڵێت “ده‌بێت له شوێنێك بیانچێنینه‌وه كه به‌ئاسانى ده‌ستى مرۆڤی پێنه‌گات”.
“ناوه‌ند” گوندێكه له سنوورى باڵه‌كایه‌تى، سه‌ر به قه‌زاى چۆمانه، له نزیكه‌ى 600 ماڵ پێكدێت، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها 100 ماڵى لێده‌ژی.