مەهسا پێکەنی: فیلمێکی نوێی کوردیە
میدیازان – ئەرسەلان عەبدوڵا – هەولێر
فیلمێكی سینه‌مایی له‌باره‌ی مەهسا یان ژینا ئه‌مینی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، بە ناوی “مەهسا پێکەنی”.
ژینا ئەمینی کچێکی ٢٢ ساڵەی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، گیانلەدەستدانی لە بنکەی پۆلیسی رەوشتی تاران خۆپیشاندانی فراوانی لەو وڵاتە بەدوای خۆی هێنا، تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
میهران شیری، ده‌رهێنه‌ری فیلمەکەیە، بە میدیازانی وت، دوو رۆژه وێنه‌گرتنی فیلمەکەیان ده‌ستپێكردووه، بڕیارە ٩٠ خولەک بێت و خۆی بە تەنیا سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ دەکات.
لەبارەی فیلمەکەوە وتی، باس له شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینی دەکات، بەڵام تەرکیز بە تەنیا لەسەر ئەوە نابێت، بەڵکو باس لە “مه‌ینه‌تییه‌كانی ژنی كورد به گشتی ده‌كات، به تایبه‌تی له بابه‌تی دابوونه‌ریت و كوشتن و ده‌ستدرێژی”.
میهران شیری یه‌كه‌مجاره كار له فیلمی درێژی سینه‌مایی ده‌كات، پێشتر ده‌رهێنان و نواندنی له دوو زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی به ناوه‌كانی “دووپشك و گورگه‌كان” كردووه.
“فیلمی مه‌هسا پێده‌كه‌نێت، له‌سه‌ر ئه‌رك و گیرفانی خۆمان به‌رهه‌م ده‌هێنین و كه‌س هاوكاریمان ناكات، تیمێكی ١٠ كه‌سیش له ئێرانه‌وه بۆ كاركردن تێیدا هاتوون، ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره له رێگه‌ی ئه‌م فیلمه‌وه به خه‌ڵك و سینه‌ماكاران بڵێین فیلمی كوردی چییه”، میهران شیری وای وت.
بڕیارە ٢٥ رۆژی دیکە وێنەگرتنی فیلمەکە کۆتایی بیت، کە هەمووی لە هەولێر تۆماردەکرێت، دواتر قۆناغی مۆنتاژ و لە سەرەتای ٢٠٢٣ نمایش دەکرێت.
میهران شیری، له‌دایكبووی ١٩٨٠ی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ده‌رچووی به‌شی سینه‌مایه.