لە وڵاتی ئێرانەوە هێنرابوو
دەستبەسەر پێنج تۆن هەنجیری وشککراوی خراپبوودا گیرا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە مەرزی شوشمێ – تەوێڵە دەستبەسەر پێنج تۆن هەنجیری وشککراوی خراپبوودا گیرا، کە هەوڵ درا بهێندرێتە ناو هەرێمەوە و ساغ بکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19.3.2023 لە بنکەی چاودێریی خۆراک لە مەرزی شوشمێ – تەوێڵە بارەکە گیراوە.
مەرزەکە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی بیارە سەر پارێزگای هەڵەبجە و رۆژانە نزیكەی 150 ئۆتۆمبێل کەلوپەلی هاوردە و هەناردەی پێدا تێدەپەڕێت.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: بارەکە لە وڵاتی ئێرانەوە هاتووە و بڕی چوار تۆن و 750 کیلۆ هەنجیری وشککراوە.
دەشڵێت؛ دوای پشکنین دەرکەوتووە خراپ بووە و دەستی بەسەردا گیراوە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراوەتەوە.