سەرجەمیان کوردین
ئەمشەو و دوو شەوی دیکە لە پارکی ئازادی فیلم ببینە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز ئەمشەو و دوو شەوی داهاتووش لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی فیلم پیشان دەدرێن.
لە ماوەی ئەو سێ شەوەدا چوار فیلمی درێژ و دە کورتەفیلم ئامادە کراون و لە کاتژمێر 6:30 تا 11:00ـی شەو لێدەدرێن.
فیلمە درێژەکان بریتین لە: پەیکەری دڵ، ژانی گەل، ئێل کلاسیکۆ و شیرین.
شێنێ عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی تایبەت بە نەورۆز لە سلێمانی بۆ تۆڕی 964ـی روونکردەوە، ئەو فیلمانەی پیشان دەدرێن سەرجەمیان کوردین و پێشتر خراونەتە سەرشاشەی سینەماکان.
دەشڵێت؛ بۆ هەر شەوێک یەک فیلمی درێژ و سێ کورتەفیلم پیشانی ئامادەبووان دەدرێن.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد