لە سلێمانی پێشانگایەکی “ئیسلامی تەسەوف” نمایشکرا
964+
ئاودێر عومەر- سلێمانی
بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی باڵای رۆشنبیری کەسنەزانی جیهانی، بەشی هونەرەجوانەکان پێشانگایەکی ئیسلامی تەسەوفی بۆ زیاتر لەچل شێوەکار و خۆشنوس كردهوه.
لە هۆڵی مۆزەخانەی ئەمنەسورەکەی سلێمانی زیاتر لە 40 هونەرمەندی کوردستان و سوریا و لوبنان و رۆژهەڵاتی کوردستان و عێراق، بەشداربون .
شێخ وەهاب عومەر بەرزنجی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای رۆشنیری کەسنەزانی بە 964ی وت “ئامانج لەم پێشانگایە پیشاندانی بواری هونەری شێوەکاری و خۆشنوسیە لە روانگەی ئیسلامەوە بەتێگەشتنێکی تەسەوفیانە”.
بهقسهى ناوبراو، بەشداربووەکانی ئهم پێشانگایه ئازادبون لە کێشانی وێنەو و نوسینەکانیان بە مەرجێک کارەکانیان لە چوارچێوەی هونهری ئیسلامی دابێت و گوزارشتیش لە بابەتی کلتوری و کۆمەڵایەتیەکان بکات لە کۆمەڵگەی کوردیدا.
فەرزاد کاکهیی، لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوه وهك خۆشنوسێك بهشدار بوو، دەلێت “ئهو كاره لێره نمایشم كردووه، ماوەی 15 مانگ سەرقاڵی بووم، ئهویش نوسینەوەی تەواوی قورئانی پیرۆزه لەسەر کاغەزی کرافت بە خەتی نەسخی عوسمان تەها، مەرەکەبەکەش خۆم دروستم کردووە و سروشتیە”.
كۆی گشتى كارهكانى ئهم پێشانگایه نزیكهى 100 كاری هونهرى بوو، پێشانگاكهش تهنها بۆ ماوهى یهك رۆژ بوو.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن