لە ترسی زیانگەیاندن پێی ناونیشانەکەی بڵاوناکرێتەوە

هەشتەم ئەشکەوتی کریستاڵی لە هەرێم دۆزرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

بەرپرسێکی پێشووی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، سەردانی هەشتەم ئەشکەوتی کریستاڵیان کردووە لە هەرێم و وێنە و ڤیدیۆیان گرتووە.

نادر روستی، شارەزای شوێنەوار و وتەبێژی پێشووی دەستەکە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەگەڵ بڵاوکردنەوە وێنەی ئەشکەوتە کریستاڵییەکە رایگەیاندووە: ئەوە هەشتەم ئەشکەوتی لەو شێوەیەیە دەیدۆزنەوە و سەردانی دەکەن.

نادر روستی پێشتر بە تۆڕی 964ـی راگەیاندبوو، لە ترسی زیانگەیاندن پێیان و شێواندنیان ناونیشانی ئەو ناچە شوێنەوار و کولتووری و کۆنانە بڵاوناکەنەوە کە دەیاندۆزنەوە.

تۆڕی 964 دەزانێت، پێشتر زیان بە نزیکەی دە شوێنەوار گەیەندراوە و بەشێکیان ئەوانە بوون، کە لە لایەن دەسەتی گەشتوگوزار یان بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوارەوە ناونیشانەکانیان ئاشکرا کربوون.

ئەشکەوتی کریستاڵی بەو ئەشکەوتانە دوترێت کە پێکهاتەکەیان هاوشێوەی ئەو بلوورانەن کە سەهۆڵ دروستی دەکات و دیمەنێکی سەرنجڕاکێش بە ئەشکەوتەکە دەبەخشن.