فۆتۆ: نور و كچه‌ هه‌شت مانگه‌كه‌ی پێكه‌وه‌ له‌ دنیای وه‌رزشدان

964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك

نور فازڵ، تەمەنی 25 ساڵە و دەرچووی كۆلیژی وەرزشییە لە كەركوك، نور دایكی كچێكی 8 مانگانە بە ناوی لیان.
نور بە وتەی خۆی، چەند ساڵێكە لە پاش تەواوكردنی زانكۆ، بووه‌ته‌ ناوبژیوانی یاریی فوتساڵ، ئێستا بۆ یەكەمجار بووه‌ته‌ ناوبژیوانی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان.

نور بۆ تۆڕی 964 ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا،  هاوسەرەكەی پاڵپشتی تەواوی دەكات بۆ پەرەپێدان بە بوارەكەی.

ئه‌و ژنه‌ وه‌رزشوانه‌ به‌رده‌وام له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان ئاماده‌ ده‌بێت و كچه‌ تاقانه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت.

نور فازڵ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ پێشبڕكێی راكردنی قه‌راغ شار له‌ كه‌ركوك وه‌ك ناوبژیوان به‌شداریی كرد و له‌ هه‌ر فرسه‌تێكدا باوه‌شی به‌ كچه‌كه‌یدا ده‌كرده‌ و له‌ كاتی گریانیشیدا ژیری ده‌كرده‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا