سلێمانی لە کاتی باران بارین _ فۆتۆ: 964
زۆرترین رێژەی باران بارین لە سلێمانی بووە
فەهمی نەبی
بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی لە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردووەوە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بەرزترین رێژەی باران بارین لە گوندی یاخسەمەر تۆمارکراوە، بەجۆرێک 42.1 ملم باران باریوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ 17.3.2023 بڵاوکراوەتەوە، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 21.3 ملم باران باریوە، بەرزترین رێژەی لە گوندی یاخسەمەرە و نزمترین رێژە لەو پارێزگایە لە قەزای دەربەندیخان بووە کە تەنیا شەش ملیم باران باریوە.
لە سەنتەری پارێزگای هەولێر 11 ملم باران باریوە، زۆرترین رێژەی بارینیش لە قەزای کۆیە بووە 37.5 ملم باران باریوە.
لە پارێزگای دهۆک زۆرترین رێژەی باران بارین لە قەزای بەردەڕەش بووە، بەجۆرێک 18.1 ملم باران باریوە، لە سەنتەری ئەو پارێزگایە تەنیا 5.9 ملم باران باریوە.
لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە 18.5 ملم باران باریوە، لە شارەدێی تەوێڵە 20.7 ملم باران باریوە کە بەرزترین رێژەیە.
لە سەنتەری پارێزگای کەرکوک 8.6 ملم باران باریوە، بەرزترین ئاستی باران لە ناحیەی شوان بووە، 19.8 ملم باران باریوە.
پێشبینی کەسناسی بۆ ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە جیاوازەکان.