تێری هێنری ده‌بێته‌ راهێنه‌ری ژنانی فه‌ڕه‌نسا؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

تێری هێنری، ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا، به‌ربژێرێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژارده‌ی ژنانی فه‌ڕه‌نسا.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، لیژنه‌یه‌كی چوار كه‌سی له‌ فیدراسیۆنی فه‌ڕه‌نسا، بایه‌خێكی زۆر به‌ هێنری ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێنه‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ژنانی وڵاته‌كه‌.

هێنری پێشتر وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا كاری كردووه‌، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك كاری له‌گه‌ڵ یانه‌كانی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی و مۆنتریالی كه‌نه‌دی كردووه‌.