هەولێر… کەرنەڤاڵی ئۆتۆمبێلە کلاسیک و کۆنەکان بەڕێوەچوو
964+
سەعید محەمەد – هه‌ولێر
کەرنەڤالێکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلە کلاسیک و کۆنەکان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌ڵێت، خه‌ڵكێكی زۆر خولیای ئۆتۆمبێلی كلاسیكیان هه‌یه.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به به‌شداریی زیاتر لە 70ئۆتۆمبێل به‌ڕێوه‌چوو، كه لە مۆدیلی 1990بەرەو خوارەوە بوون.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به‌شداربوو، وتیشی “لە به‌ردەوامیی چالاکییەکانی سێزدەیەمین فێستێڤاڵی ئادار و نەورۆز، کە رۆژانە بەرێوەدەچێت، یەکێک لەو چالاکییانە نمایشی ئۆتۆمبێلی كلاسیك بوو، كه خەڵکێکی زۆر خولیای ئۆتۆمبێلی کلاسیک و کۆنن و پێمان باش بوو ئەم کەرنەڤالە ئەنجام بدەین و لەناو شاردا گەڕانێک بکەین”.
وتیشی: “بڕیار بوو ژمارەیەکی زۆرتر بەشدار بن، بەڵام ناتەواوی کەشوهەوا و بارانبارین وای كرد به‌شدارییه‌كه كه‌متر بێت.
نەوزاد ساڵح، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە 964ی راگەیاند: نزیکەی یەک هەفتەیە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەم کەرنەڤاڵە، خەڵكێکی زۆر خۆیان ناونووس کرد، کە نزیکەی 90 کەس دەبوون، بەڵام بەهۆی بارانبارین زیاتر له 70 کەس بە ئۆتۆمبێلەکانیانه‌وه بەشدار بوون.
ئۆتۆمبێلەکان لە مۆدیل 1990 بەرەوە خوارەوە بەشدار بوون، لەگەڵ پارێزگاری هه‌ولێر نمایشیان بەناو بازاڕی هەولێردا کرد، کە لە بەدەم پارکی شانەدەر تا بەردەم پارێزگای هەولێر گه‌ڕانێكیان ئه‌نجام دا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا