دیمه‌نێكی پڕۆژه‌ى ئاوى خاس كه زۆرینه‌ى قه‌ڵادزێ چاوی له‌سه‌ریه‌تى... فۆتۆ: 964+
له قه‌ڵادزێ نزیكه‌ى 20 گه‌ڕه‌ك بێ ئاوی خواردنه‌وه‌ن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، له‌دوێنێوه نزیكه‌ى 20 گه‌ڕه‌كى قه‌ڵادزێ، بێ ئاوى خواردنه‌وه‌ن، هۆكاره‌كه‌ش وه‌ستانى پڕۆژه‌ى سه‌ره‌كى ئاوى خواردنه‌وه‌یانه كه كێشه‌ى كاره‌باى بۆ دروستبووه.
پڕۆژه‌ى ئاوى خاس، یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ى كه ئاوى پاك ده‌داته به‌شێكی زۆرى قه‌زاى قه‌ڵادزێ و له‌دوێنێوه وه‌ستاوه، به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ى قه‌ڵادزێییه‌كانى بێ ئاو كردووه.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، دابه‌شكاری ئاوه له‌و پڕۆژه‌یه، به 964ـى وت “له دوێنێوه ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌هۆی نه‌بوونى كاره‌باوه له‌كار وه‌ستاوه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌نیا توانیومانه ئاو بده‌ینه دوو گه‌ڕه‌ك”.
هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى شه‌هیدان و راپه‌ڕین له قه‌ڵادزێ ئاویان بۆ كراوه‌ته‌وه، گه‌ڕه‌كه‌كانى تریش كه ژماره‌یان زیاتر له 20 گه‌ڕه‌كه، له چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى ئاون.
محه‌مه‌د ده‌شڵێت، دیار نییه كه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌وێته‌وه كار، وتیشی “له دوێنێوه تیمى تایبه‌ت خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا چاك نه‌كراوه‌ته‌وه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، تا ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌وێته‌وه كار، دابه‌شكردنى ئاو بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى قه‌زاى قه‌ڵادزێ له رێگه‌ى ئاوی سەرچاوەی هەڵشۆ دەبێت .