بیرە لەکوردستان قەدەغە ناکرێت
بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی عێراق ناگرێتەوە
میدیازان – هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی
لەو لیستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە کە هاوردەکردنیان قەدەغە بکرێت، بیرەو خودەی سەربازی و پۆستاڵی تێدایە، بەڵام ئەمە هیچیان کوردستان ناگرێتەوە.
دوێنێ ٩ی تشرینى دووەم وەزارەتى بازرگانیی عێراق لیستێکی بڵاوکردەوە، کە لە 21 جۆر خواردن و خواردنەوە و پێداویستیى دیکە پێکدێت و هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە.
لەناو کەلوپەلەکاندا چپسی پەتاتەو بیرەو خواردنەوەی گازی و ئایسکرێم و گولەبەندو کڵاوی سەربازی هەیە، وەزارەت دەڵێ بۆ وردبینییە تیایاندا.
لەبەر ئەوەی تائێستا هیچ نەگەیشتووە بە کوردستان، بۆیە ئێرە ناگرێتەوە.
مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان بە میدیازانی راگەیاند ‘ئەگەر بڕیارەکە بگاتە کوردستانیش ئەوا دەروازەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازن و ئەو بڕیارە هەرێم ناگرێتەوە’.