له سۆران 4971 كه‌س نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و ده‌رمانیان نه‌ماوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س له سۆران نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، بەرپرسی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش كه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى لێ تۆماركراون ده‌ڵێت، كه‌موكوڕییان له چاره‌سه‌رى و ده‌رمانه‌كانى ئه‌و نه‌خۆشانه هه‌یه، به‌شێكیشیان هه‌ر نه‌ماون.
قادر جامى، بەرپرسی بنكەی تەندروستی هندرێن، بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات كه لە سنووری ئیدارەی سۆران 9741 حاڵه‌ت نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تۆماركراون.
حاڵه‌ته‌كانى ئه‌و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نانه بریتین له نه‌خۆشییه‌كانى شه‌كره، چه‌ورى ، فشارى خوێن، سه‌رع و چه‌ند حاڵه‌تێكی تر .
بەرپرسی بنكەی تەندروستی هندرێن، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه‌موكوڕییان له ده‌رمان و چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه هه‌یه، ده‌شڵێت ”دەرزی ئەنسۆلین و كۆنكورد و چەند جۆرێكی دیكەى دەرمانیشمان نەماون”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، حەبی جۆرى فیكریسیان نه‌ماوه كه بۆ چاره‌سه‌رى نەخۆشی شەكرە ده‌درێته ئه‌و نه‌خۆشانه، وتیشی “چەند دەرزییەكی دیكه‌شمان هەیە تا كۆتایی ئەم مانگە بەشی نەخۆشەكانمان دەكەن و ئه‌وانیش ته‌واو ده‌بن”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه چه‌ند جارێك نووسراویان بۆ سه‌رووى خۆیان كردووه ده‌رمان و چاره‌سه‌رییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت “كه نووسراو ده‌كرێت بۆ هه‌ولێر، ده‌ڵێن چاوه‌ڕێى به‌غداین بۆمان بنێرێت”.