دیمەنێکی دۆڵی پڵینگان لە شارەدێی سەرکەپکانـی دەڤەرى راپەڕین – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
نمەبارانیش دەبارێ و کەشەکە فێنکتر دەبێ
ئەم دوو رۆژە تۆزوخۆڵێکی سووکمان دەبێ؛ باشتر وایە دەمامک ببەستن
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ و سبەی ئەگەر چوونە دەرەوە دەمامک هەڵبەستن، چونکە ئاسمان تۆزوخۆڵاوییەوە و بۆ تەندروستی خۆتان باشە ئەو کارە بکەن، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە لە هەندێک شوێن نمەباران دەبارێ و کەشەکەش فێنکتر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 12.5.2026 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکان، هەروەک تۆزێکی سووک لە کەشدا دەبینرێ، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری هەرێم، پاشان ئاسمان لە شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.
بۆ سبەی چوارشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچەکانی باکووری هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە لەم ناوچانە، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و گەرمیان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە.
پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەک بۆ سێ پلە نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی