لەلایەن تیمێکی رووپێوییەوە

پشکنینی سەلامەتی بۆ بەنداوی خنس دەکرێت

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دهۆک لە رێگەی تیمێکی شارەزاوە پشکنینی هەمەلایەنەی بۆ بەنداوی خنس کرد و دەڵێن پشکنینەکە بۆ سەلامەتی بەنداوەکەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە تیمەکە لەوێ بوون، پشکنینەکەیان بریتیە لە رووپێویکردنی دەوروبەری بەنداوەکە بە پشتبەستن بە داتاکانی تۆڕی “جیودیسی”، کە هەمیشە ئەم جۆرە پشکنینە لەدوای کۆتایی هاتنی وەرزی زستان و بارانبارین ئەنجام دەدرێت.

بەنداوی دهۆک دەڵێت، کاری پشکنینەکە چەند رۆژێک دەخایەنێت بۆ ئەوەی تەواوی بە داتاکانی تۆڕەکە وەربگرن و لە سەلامەتی بەنداوەکە دڵنیا ببنەوە.