لەسەر رێگای رواندز – بێخاڵ

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس برینداربوون؛ برینی چوار کەسیان سەختە

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای رواندز – بێخاڵ دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و شەش کەس برینداربوون، برینی چوار کەسیان سەختە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 11.5.2026 رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری لێکدان، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی کیا سیڕاتۆ و مۆستانگ لە رێگای رواندز – بێخاڵ و بەدیاریکراوی نزیک تەلەفریکەکە روویداوە.

لە ئەنجامی رووداواکە شەش کەس برینداربوون کە برینی چواریان سەختە.

هاتوچۆی سۆران ناسنامە و تەمەنی بریندارەکانی ئاشکرا نەکردووە، تەنیا داوای لە شۆفێران کردووە، پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ ئەوەی هەموو لایەک سەلامەت بن.