نرخی نەوت دابەزی
گرژییەکان هۆکارن
نرخى نەوت 105 دۆلارى تێپەڕاند
وریا فەتاح
ئەمڕۆ دووشەممە 11.5.2026 نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک 105 دۆلارى تێپەڕاند.
ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 105 دۆلار و 08 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش هەر بەرمیلێک 4 دۆلار و 49 سەنتى چووەتەسەر، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکای رۆژئاوای تێکساس گەیشتە 100 دۆلار و 01 سەنت، کە 4 دۆلار و 72 سەنت چووەتە سەر هەر بەرمیلێک.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەسەر دابینکردنی نەوتی جیهانی، هاوکاتە لەگەڵ گرژییە بەردەوامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها وەبەرهێنەران چاوەڕوانی هەر پێشهاتێکن سەبارەت بە هەناردەکردن و کۆگاکردنی نەوتی ئەمریکا.