پاڵەوانیەتیی هێزی لەش لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
“پێویستە مێشکت ساف بێ و خواردنی باش بخۆی”
964+
عەبدولعەزیز خالند
پاڵەوانیەتییەکی هێزی لەش بۆ یاریزانانی هەولێر و دەوروبەری بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ کۆتایی دێت، یاریزانانی شار و شارۆچکەکان بەشدارن.
964 لە رکابەرییەکان ئامادەبوو، کە لە هۆڵێی ترۆی جیم لە قەزای عەنکاوە بەڕێوەدەچێت و تێیدا 32 یاریزان رکابەریی دەکەن.
پاڵەوانیەتییەکە لە لایەن لقی هەولێری فیدراسیۆنی هێزی لەش کراوەتەوە و دوێنێ دەستیپێکرد و ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
زانیاری عەلی، یەکێک لە یاریزانە بەشدارەکانە و بە 964ی وت، “پێشبینیی دەکەم بتوانم 240- 250 کیلۆ بەرزبکەمەوە.
وتیشی، بۆ رکابەرییەکە ماوەیەکی باشە خۆی ئامادە دەکات، “بۆ ئەوەی بەهێزبیت، دەبێت کاتی رکابەری مێشکت ساف بێت و خواردنی باشت خواردبێت”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا