زانیاری ڕوون لای هیوا عوسمان
هەر بەڕاستی کەس دەزانێت چەکەکانی ترەمپ لە کوێن؟
ژووری هەواڵ
مەسەلەی چەک ناردنەکەی ترەمپ بۆ کورد کراوە بە مەتەڵێکی ناخۆش، بەدووری مەزانن سەرسوڕهێنەرترین چیرۆک بێت، رۆژنامەنووس هیوا عوسمان دەڵێ، ناوەندە گرنگە خانەخوێکانی ئەمریکا لە وەزارەتی جەنگ، دەرەوە و فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا و هەتا کونسوڵخانەکەی هەولێر، ئاگاداربوون و زانیارییان لەبارەی ناردنی چەک بۆ کورد نییە.
ترەمپ بە مەسەلەی ناردنی چەک بۆ کورد، ئاوێکی ڵێڵی رشت، دەموچاوە سیاسییەکانی کورد لە هەرێمی کوردستان وا دەردەکەون خراپ پێی تێکچوون، کاریگەریی جیاوازی بۆچوون و دۆخی واقعی سیستمی ئیداریی رەنگە هۆکارێک بێت، بۆ قسەتەقاندن لە دوورەوە، بۆ یەکەمجارە هیوا عوسمان، زانیاری ئەوە دەگێڕێتەوە، رەنگە ئەو چەکانە هەر نەنێردرابن، قسەیەکی جیاواز کە تائێستا نەخراوەتەڕوو.
رۆژنامەنووس، هیوا مەحمود، لە لێکدانەوەیەکی بۆ 964 لەبارەی کۆمەڵێک قسەوباسی ناڕوون لەلای خەڵک زانیاری ڕوونی لایە و دەڵێ، ترەمپ ئەوکاتەی هەوڵیدا کورد بخاتە ناو شەڕەکە “شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران”، کاردانەوەی کورد بەوشێوەیە نەبوو کە ئەو پێشبینی دەکرد، کورد خۆیان لە شەڕەکە کێشایەوە و ئەوەش لە بەرامبەر توانای ئێران بۆ زیان نەگەیاندن بە هەرێمی کوردستان، وە لایەنە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستانیان کرد، لێکدانەوەی ئەساسی ئەوەیە، وەک “سزادانێک ترەمپ تەنیا بە قسە وتبێتی”، بەڵام کاردانەوەی لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان، ئامانجەکەی ترەمپی بەدیهێنا.
لەوەش روونتر، هیوا عوسمان دەڵێ، لایەنەکان وا وەڵامی قسەکەی ترەمپ-یان دایەوە کە چەک نەدراوە بەو لایەنە، نەک وەک کورد رەتی بکەنەوە، باس لەوەدەکات، تۆمەتبارکردنی یەکتر بە لابوونی ئەو چەکانە، کێشەکانی قوڵتر کردووەتەوە لەلای لایەنە حکومڕانەکانی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێ و وا حکومەت پێکدێ نەیانتوانیوە رێکبکەون، لە هەرێمی کوردستان هیچ شتێ پێک نەهێنراوە لەدوای هەڵبژاردن بۆ کابینەی 10 و سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، دێت بۆ هەرێمی کوردستان و دەچێتە دوو شار، کاتێکیش دەگەڕێتەوە بە چوار بۆ پێنج دیدی کوردی دەگەرێتەوە لە بری دیدێکی یەکگرتوو، بۆیە بەهیچ شێوەیەک مەلەفی کوردی بوونی نییە.
لێکدانەوەی هیوا عوسمان بۆ مەسەلەی داخڵبوونی کورد بە شەڕ و پێدانی هاوکاری سەربازی لەو شەڕەی شەش هەفتە بەردەوام بوو ئەوەیە، “لەوە ناچێت چەک درابێت بە کورد، بەڵام شێوازی کاردانەوەی لایەنەکان بۆ قسەکەی تڕەمپ، لای هەندێک کە ئاگاداری رووداوەکان نین باوەڕیان وایە چەکەکە دراوە”، ئەوەی لایەنگری سەوزە زەرد تۆمەتبار دەکات و ئەوەی لایەنگری زەردە سەوز تۆمەتبار دەکات، بەڵام هیوا عوسمان دەڵی، ئەوەی تائێستا بینیوومانە پێناچێت چەکەکە لای کەسیان بێت.
لەبارەی مەترسی ئێستای سەر هەرێمی کوردستان، هیوا عوسمان دوو مەترسی باسدەکات لەو چاوپێکەوتنە ڤیدیۆییەی لەگەڵ 964 هەیەتی و دەڵێ، ئەمڕۆ دوو جۆر مەترسی هەیە، مەترسی سەربازی تائێستا بەردەوامە و ئێران و گروپە چەکدارەکان درۆن و موشەکیان دەنێن بە ئامانجەکانیانەوە لە خاکی هەرێمی کوردستان، مەترسی دووەم پەرتبوون و یەکنەگرتووی کوردە و میدیاکانیان لە دژی یەکتر بەکاردەهێنن، وە میدیاکان بە شێوەیەک ناکۆکییەکانیان قوڵتر کردووەتەوە ، کە رەنگە تەنیا بە سیاسییەکان چاک بکرێتەوە، لە کاتێکدا خۆیان راستەوخۆ قسە و پەیام نانێرن، بەڵکو میدیاکان ئەوە شەڕەیان بۆ دەکەن، ژمارەیەک لەو پەیامەشی لە میدیاوە دەگات، نەزانانە دەگەیەنرێ، لە دۆخێکدا سیاسییەکان هەمان ئەو پەیامەکە بنێرن رەنگە زووتر دۆخەکە چاک بکاتەوە.