ناحیەی کانی ماسێ و 78 گوند بێ کارەبان

+964
عەمار عەزیز – دهۆک

ئه‌مشه‌و 15.3.2023 هەورە برۆسکەیەک لەیەکێک لەمحاویلەکانی کارەبای سەرەکی ناحیەی کانی ماسێی دا و به‌م هۆیەوە کارەبا لە سەنتەری ناحیەکە و گوندەکانی بڕاوه‌.

ساڵح حەمدی، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە تۆڕی 964ی راگه‌یاند، نزیكی کاتژمێر 8ی ئەمشەو هەورەبروسکەیەک لە یەکێک لە محاویلەکانی سەرەکیی کارەبای ناحیەکەیانی داوه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ کارەبای سەنتەری ناحیە و 78 گوندی سنووری ناحیەکە بڕاوه‌.
وتیشی، “زیاتر لە سێ کاتژمێرە خەڵکی سەنتەری ناحیە و گوندەکان بێ کارەبای نیشتیمانی ماونەتەوه‌”.

“تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا گەیشتوونەتە ئەو شوێنەی هەورەبرووسکە لێی داوە، سەرقاڵی چاککردنەوەن، بەڵام تا ئێستا چاکنەکراوەتەوە، بارانبارین و دۆخی ناڵەباری کەشوهەوا وایکردوە چاککردنەوەكه‌ دوابکەوێت”، ساڵح حەمدی وای وت.

ساڵح حەمدی دڵنیایی دەداتە دانیشتوانی سنووری ناحیەکە، كه‌ هەموو هەوڵێک دەدەن هەر ئەمشەو كاره‌باكه‌ چاکبکەنەوە و دووبارە کارەبای نیشتمانی بۆ سنووری ناحیەكه‌یان و گونده‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌.