سبەینێ لە پارێزگای نەینەوا کرا بە پشووی فەرمی
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
سبەینێ پێنجشەممە 16.3.2023 جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم داموودەزگاکانی پارێزگای نەینەوا کرا بە پشووی فەرمی.
موهەنەد ئۆمەری، بەرپرسی راگەیاندنی جێگری پارێزگاری نەینەوا بە 964ی راگەیاند، بەهۆی باران بارینی زۆر و ناجێگیری رەوشی کەش و هەوا و دروستبوونی لافاوەوە بڕیاریان داوە سبەینێ لە هەموو داموودەزگاکانی پارێزگای نەینەوا پشووی فەرمی بێت.
وتیشی، پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە، چونکە لە هەموو کاتێکدا ئامادەن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراودا بە هانای هاوڵاتییانەوە بچن.
بەهۆی ناجێگیری کەش و هەواوە ئێوارەی ئەمڕۆ گهنجێك به ناوی محهمهد نهواف ئهلعابدی له گوندی ریحانیهی سهر به ناحیهی بادۆش له سنووری موسڵ، به هۆی ههورهبروسكهوه گیانی له دهست داوه.
پێداچوونەوە: توانا نەقی