"گۆشتەکە بە جادەکەوە نووسابوو"

یادەوەرییە ناخۆشەکانی گەلی عەلی بەگ و رێگای هامڵتۆن

964+
ژووری هەواڵ

هاوڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باس لەو یادەوەریە ناخۆشانە دەکەن کە لەگەڵ رێگەی هاملتۆن و رووباری گەلی عەلی بەگ هەیانە.

یەکێک لەو هاوڵاتیانە بەناوی محەمەد حاجی بۆ مایکی 964 قسەی کرد و وتی، “ناخۆشترین یادەوەری من لەگەڵ ئەم رێگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1985، ئەویش رووداوێکی تەقینەوە بوو کە تێیدا 12 کەس شەهید بوون”.

بە وتەی محەمەد حاجی، رووداوەکە هێندە کارەساتبار بووە، جەستەی شەهیدەکان بەهۆی گەرماوە بە جادەکەوە نووسابوون.

حاجی حسێن سورچی هاوڵاتیەکی دیکەی دەڤەرەکەیە و بەمجۆرە بۆ 964 دوا،  “هاوڕێیەکم لەکاتی جەنگی ئێران – عێراق، رۆژێک لێرە چایەکی لەگەڵمان خواردەوە و بەڕێکەوت بۆ گەیاندنی بەریدێک، دوای پێنج دەقە لە رۆیشتنی گوێمان لە گرمەیەک بوو، دواتر زانیمان تەیارە لێیداوە و بێسەروشوێنی کردووە”.

دوایین رووداوی نەخوازراو و دڵتەزێن لە سنووری ئیدارەی سۆران درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە بوو لەسەر رێگای کانی ماران، لەکاتی گەڕانەوەی خێزانێک لە سەیران کە ژن و پیاوێک و سێ منداڵی تێدابوو، بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتنەناو رووباری گەلی عەلی بەگ، ژن و پیاوەکە رزگاریان بوو بەڵام منداڵەکان و ئۆتۆمبێلەکە ئاوبردنی و تا ئێستاش هیچ سۆراغێکیان نییە.

بە غازى سۆپا؛ چیرۆکى گیانلەدەستدانى باوکێک و دوو منداڵ...

بە غازى سۆپا؛ چیرۆکى گیانلەدەستدانى باوکێک و دوو منداڵەکەى

تیمەکانی گەڕان بەدوای سێ منداڵەکە زیادکراون

تیمەکانی گەڕان بەدوای سێ منداڵەکە زیادکراون