"سێ جار ماڵەکەم لافاو بردویەتی"

بەهۆی لافاوەوە تەواوی کەلوپەلی ماڵەکەی فڕێداوە

+964
ژووری هەواڵ

سێ رۆژە کەرکوک بۆى نایەت، پێرێ رووداوێکى گەورەى هاتوچۆ و دوێنێ رووخانى بینایەک و ئەمڕۆش لافاو کە بەهەموویانەوە دۆخێکى ناهەمواریان دروستکردووە.
ئەمڕۆ سیشەممە، لە گەڕەکی شۆراوی کەرکوک بەهۆی باران بارینەوە، لافاو دروستبووە و ئاو چووە چەند ماڵێک، بەرهەم قاسم کە دانیشتوویەکى گەرەکەکەیە بە 964ـى وت،”ماڵەکەم پڕبووە لە ئاو، ئەمە سێیەم جارە ماڵەکەم ئاوى تێدەچێت و جارى پێشتر هەموو کەلوپەلەکانى ناو ماڵم فڕێدا”.

بەوتەى ئەو هاوڵاتییە، ئێستا ماڵەکەى جێهێشتووە و چووەتە خانوویەکى کرێ.

” جاری پێشوو کە لافاو لە گەڕەکەکەمان دروستبوو، ژنێک بە شۆرتی کارەبا لە ماڵەکەیدا گیانى لەدەستدا”، بەرهەم قاسم واى وت.

لاى خۆیەوە، ئەندازیار زاگرۆس گلی بەرێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکوک بە 964ـی وت،” خانوەکان بە نایاسایی دروستکراون و زێدەڕۆن، چونکە ئەو شوێنە پێشتر شیوو بووەو مەجارییەکی بچوکی بۆ دانراوە کە بەرگەى ئەو ئاوە ناگرێت”.
بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە و دووبارە نەبوونەوەى لافاو، گلى دەڵێت: 9 ملیار دینارى پێویستە”.

بەهۆى لافاوەکەوە تەنیا ماڵى بەرهەم قاسم ئاوى نەچووەتەناو، بەڵکو ژمارەیەک ماڵى تر ئاو چووەتە ماڵیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چارەسەری گرفتی ئەو قوتابخانانەی سۆران دەکرێت کە بەهۆی ...

چارەسەری گرفتی ئەو قوتابخانانەی سۆران دەکرێت کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتبوو