پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە

رووداوەکەی کەرکوک زیانێکی زۆری ماددی و گیانی هەبووە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

رووداوی هاتوچۆکەی کەرکوک کارەساتێکی ناوەتەوە جگە لە زیانە مادییەکان کە بەر نزیکەی 30 ئۆتۆمبێل کەتووە، مردن و بریندارێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.

هاوڵاتییەک لە شوێنی رووداوەکە ئۆتۆمبێلی زاواکەی کە تەکسیەک بووە وێران بووە و بە 964ـی وت، زاواکەی لە نەخۆشخانەیە و پێنج سەرنشینیشی پێبووە کە قوتابی بوون و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

شایەتحاڵێکیش قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی ئێجگا زوۆر هاتووە و کە وەرگەڕاوە دەیان ئۆتۆمبێلی لەگەڵ خۆی شێلاوە و بەهی ئەوەی لەو شوێنە ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران هەبووە بریندارێکی زۆریش هەیە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 20 کەسیش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

"رووداوەکەی ناو بازاڕی کەرکوک لە تەقینەوەیەکی گەورە دەچوو"