فرۆشتنی دۆلار بۆ گەشتیاران کەم کرایەوە

بانکی ناوەندی: بەکارتی پریپەید 10 هەزار دۆلار بە هاوڵاتیان دەدەین

964+

فەرمان سادق

لەمەولا هاوڵاتیان دەتوانن تاوەکو 10 هەزار دۆلار بە کارتی ئەلیکترۆنی بە نرخی 132 هەزار دینار دۆلار بكڕن، بەڵام بۆ گەشتیاران لە حەوت هەزارەوە کرایە دوو هەزار.

لە نوێترین کۆمەڵە بڕیاریدا، بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری بە 132 هەزار دینار بۆ گەشتیاران لە حەوت هەزار دۆلارەوە کردە دوو هەزار دۆلار، هاوکات بۆ ئەوانەشی کارتی ئەلیکترۆنیان هەیە دەتوانن تاوەکو 10 هەزار دۆلار بکڕن.

بەپێی بڕیارەکان بێت، ئەو هاوڵاتیانەی کارتی پریپەید، یان پارەدانی پێشوەختیان هەیە، بێ ئەوەی هەژماری بانکیان هەبێت، دەتوانن تاوەکو 10 هەزار 100 دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بکڕن.

ئەوانەی بە کارتی ئەلیکترۆنی دۆلارەکە دەکڕن، بۆیان نییە لە 10 هەزار دۆلار زیاتر بکڕن، بەڵام دەتوانن دووبارە بیکڕنەوە.