لە چوارشەممە سوری رۆژهەڵات سور كرا

964+

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

بەبۆنەی مەراسیمەکانی چوارشەمە سوری لە رۆژهەڵاتی کوردستان گردبوونەوە و ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو، بەگوێرەی رێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤتەنیا شەوی رابردوو 14 کەس کوژراون.

رێكخراوی هەنگاو تایبەت بە بواری مافەكانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاند، لە شەوی سێشەممە، 14 لەسەر 15ی ئاداری 2023، خەڵکیلە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، پیرانشار، شنۆ، بانە، سەقز، دیواندەرە، سنە، مەریوان، جوانڕۆ، کرند، سەرپێڵی زەهاو، ورمێ و کرماشان خۆپیشاندانیانکردووە و لەنێوان لەگەڵ هێزەکانی حکومەت تێکهەڵپژان دروستبووە.

رێکخراوەکە دەڵێت، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی شەوی رابردووەوە، لە شاری سەقز هەشت كەس كوژراون و لە سنە شەش كەس كوژراون.

چوارشەممە سوری، بە دوایین چوارشەممەی مانگی رەشەمێ دەوترێت، کولتورێکی کۆنی نەتەوەکانی کورد و ناوچەکەیە، بەڵام رۆژهەڵاتییەکان شەویرابردوو یادەکەیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی قۆستەوە.