"زیانیان بەکەس نەگەیاندووە"

بەهۆی رەشەباوە منارەکانی مزگەوتێکی رانیە کەوتن

964+

فەرمان مەلاحەسەن – رانیە

جگە لە برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی و رووخانی کەپر و کۆشکی کاسبکاران، بەهۆی رەشەباوە هەردوو منارەکانی مزگەوتی جافان لە رانیە کەوتنەسەر زەوی.

هێمن مەحمود مامۆستای ئایینی و وتارخوێنی مزگەوتەکە بە 964ـی وت، “منارەکان بە ئاسنێکی تۆکمە و بەقایمی لە ساڵی 2017ـەوە دانراون و تا ئێستا هیچ کێشەیەکیان نەبووە، بەڵام بەهۆی رەشەبا بەهێزەکی دوێنێوە کەوتوون و ئەوەش لە دەسەڵاتی هیچ کەسێکدا نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، منارەکان 15 مەتر بەرزن و لەکاتی کەوتنیاندا زیانیان بە کەس نەگەیاندووە، یەکێکیان کەوتووەتەسەر بانی ماڵی براکەی و ئەوەی دیکەشیان لەسەر بانی مزگەوتەکەیە، ئەگەر چاک بکرێنەوە چاکیان دەکەنەوە، ئەگەرنا دەبێ دوو منارەی دیکە بکڕن.

دوێنێ ئێوارە لە دەڤەری راپەڕین تەرزەیەکی دەنک گەورە باری و لەگەڵ ئەوەشدا رەشەبایەکی بەهێزی لەگەڵ بوو، بەپێی راگەینراوێکی تەندروستی راپەڕین، بەهۆیەوە 35 کەس برینداربوون، جگە لەوەش 18  فیدەری کارەبا کەوتوون و ژمارەیەک دار و درەختی زۆریش شکاون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە راپەڕین 35 کەس برینداربوون و 18 فیدەری کارەبا و دوو من...

لە راپەڕین 35 کەس برینداربوون و 18 فیدەری کارەبا و دوو منارەی مزگەوت کەوتوون