سەدان دەنکە بەڕوو و سماقیش چێندراون

شوێنی ئاگرە گەورەکەی ساڵی پاری ناوچەی کۆکۆیی ژیاوەتەوە

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

ھەشت مانگ بەسەر ئاگرە 72 کاتژمێرییەکەی ناوچەی کۆکۆیی لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، تێیدا جگە لە زیانی مادی دوو گەنجی ناوچەکەش لە پێناو کوژاندنەوەیدا گیانیان لەدەستدا، لە ئێستاشدا ناوچەکە کەمترین ئاسەواری ئاگرەکەی لێ ماوە و سروشتە سووتاوەکە دەژیێتەوە.

رۆژی 17.8.2025 ئاگرێکی گەورە سنووری گوندەکانی نەیجەڵە، چنار و مۆردینی گرتەوە، دواتر تەشەنەی سەند بۆ سنووری گوندەکانی پێگە، لمە و سازان، بەهۆیەوە پێنج ھەزار دۆنم دارستان و پاوانی سروشتی سووتا و زیان بە 36 دۆنم رەز و باخی ھاوڵاتیانی سنوورەکەش کەوت.

پەیامنێری 964 چووە شوێنی ئاگرەکە تێبینی کردووە کە ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆر و زستانی تەڕ بوژاندووەتەوە، بەڵام ھێشتاش سوتماک و پاشماوەی ئاگرەکە لەسەر بەشێک لە درەخت و زەویەکاندا دیارە.

باس لەوەش دەکات کە لەلایەن خۆبەخشانی ژینگە پارێزەوە بە سەدان دەنک و تۆوی داری بەڕوو و سماق و جۆری دیکەش چێندراون.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بە چڵەدار ئاگریان خامۆش کرد، چلەی دوو شەهیدەکەی ژینگەی...

بە چڵەدار ئاگریان خامۆش کرد، چلەی دوو شەهیدەکەی ژینگەیە