كاوان عهزیز: "پێچهوانهی پیاوانی تر حهزم له دۆڵمهیه"
“گهردهلوول تهواو بووه و چاوهڕێی سهپۆرته”
964+
دیلان محەمەدجەزا – دوكان
هونەرمەند كاوان عەزیز ئاشكرای دەكات، بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول لە رووی نووسینەوە تەواو بووە، بەڵام چاوەڕێی پارەیە بۆ ئەوەی دەست بە وێنەگرتنی بكرێت، دەشڵێت خۆی خەریكی كورتەفیلمێكە.
كاوان عەزیز كە زیاتر بە كامۆی گەردەلوول ناوبانگی پەیدا كردووە، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ خانەوادەكەی لە دوكان لە گەشت و سەیران بوو.
ئەو ئاشكرای كرد، دەرهێنەر جەلیل زەنگەنە كاری نووسینی بەشی چوارەمی گەردەلوولی تەواو كردووە، تەنیا چاوەڕێی سەپۆرتە و لایەنێك بێتەپێشەوە بۆ ئەوەی پارەی بەرهەمهێنانی بۆ دابین بكات.
وتیشی، خۆم ئێستا خەریكی شۆرت فلیمێكم و بەم زووانە ئامادە دەبێت بۆ بڵاوكردنەوە.
كاوان عەزیز كاتێك بۆ 964 قسەی دەكرد، سینییەك دۆڵمەی گەڵامێوی لەپێشە و لەگەڵ خوشك و دایك و هاوسەرەكەی لە سروشتی دوكان كاتێكی خۆشی بەسەر دەبرد.
وتیشی، “پێچهوانهی پیاوانی تر حهزم له دۆڵمهیه و هەر جۆرێك بێت دەیخۆم و كێشەم نییە”.
ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی كوردستان لە شار و شارۆچكەكان روویان كردە دەشت و دەر و هاوینەهەوارەكان بۆ گەشت و سەیران و كەشێكی بەهاریی خۆشی هەبوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا