لەسەر فرۆشتنی دەرمانی بەسەرچوو سێ کەس لە هەولێر دەستگیر کران

میدیازان – فەرمان سادق

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە میدیازانی راگەیاند لیژنەی باڵای قایمقامیەت کە هەموو لایەنە پەیوەندارەکانی هەولێر تێیدا ئەندامن، رۆژانە چاودێری بازاڕ دەکەن، خەڵکیش هەیە کە بەپێدانی زانیاری لیژنەکە ئاگادار دەکاتەوە.

“‏‎لە حەوت رۆژی رابردوودا سەردانی زیاتر لە١٧٠ مارکێت و سەوزە فرۆش و سەمونخانە و نانەوەخانە و گۆشت فرۆش و کۆگاکان کراوە،  دەستگیراو بەسەر ٦٠٠ گرام کەلوپەلی قەدەغەکراو ماوە بەسەرچوو، پسوولەی سەرپێچی و پێ بژاردنیانیشیان بۆ کراوە” نەبەز وای وت، ئەوەشی خستەڕوو، لە سوپەر مارکێتێکی هەولێری نوێ، بڕێکی زۆر قاوەی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا، تەنانەت دەرمانی ماوە بەسەرچووش، لەسەر ئەمە بە بڕیاری دادوەر سێ کەس دەستگیر کرا.

“لیژنەکەی قایمقامیەت لە هەفتەیەکدا سەردانی ١٧٠ شوێنی کردووەو سێ کەسی دەستگیر کردووە”

میدیازان دەزانێت، کاری لیژنەکە بەردەوامەو لە سێ مانگی رابردوودا ١٠ شوێن داخراون، هەموو ئەو شوێنانەی دادەخرێن ئەوا خاوەنەکەی سزای داراییش دەدرێت.

زیاتر وتی “بەردەوام سەرپێچیکاران رەوانەی دادگا دەکرێن، چونکە لە بنەڕەتدا کاری ئەو لیژنەیە، کارێکی بەردەوامییە”.