هەواڵەکان

قوتابیانی پۆلی 12 دەنگیان هەلبڕی و داوایان هەیە


ژووری هەواڵ

قوتابیانی پۆلی 12ـەی ئامادەیی کۆڵنادەن لە ناڕەزایەتی و گردبوونەوە و ئەمڕۆش جارێکی دیکە لە زۆربەی شارەکانی هەرێم دەنگیان هەڵبڕی و داوادەکەن وانەی کوردی و عەرەبی ئارەزوومەندانە بێت، هەروەها کە مەنهەجی خوێندن کەم ناکرێتەوە، وادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان درێژ بکرێتەوە.

هەر قوتابیان کێشەیان نییە، خوێندنی ئۆنلاین و سۆشیال میدیا بازاری مەلزەمە فرۆشەكانی لای قەڵاییشی نەهێشتووە وەك خۆیان دەڵێن ماوەی دووساڵە ئیشی مەلزەمە نەماوە.

دوکانەکانیان پڕبووە لە شمەک و بەیانی کە چوون دواکانیان کردووەتەوە و سفتاحی یەکەم فرۆشتن بکەن دەبینن تەنیا رەفەکانیان ماوەتەوە، ئەمە حاڵی چەند دوکاندارێکی بازاڕی داون تاون بووە کە کاڵا و کەلوپەلی دوکانەکانیان بردراوە.

رۆزە معروف لە قوتابخانەی شاین لە چەمچەماڵ دەخوێنێت ساڵانە لە رۆژی لەدایکبوونیدا نەمام دەچێنێت و لای خۆی کردوویەتییە کلتوور و ئەمساڵیش بۆ یادی 10 ساڵەی 10 نەمامی گوڵی چاند.