لەکاتی خۆیدا

گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەستیپێکرد

964+

شۆڕش قادری

گەمارۆی دەریایی و بەندەرەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە دەستیپێکرد.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە کەمێک پێش ئێستا و لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا گەمارۆدانی بەندەرەکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە دەستیپێکردووە.

پێشتر فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە، هێزەکانیان گەمارۆی سەرجەم ئەو کەشتییانە دەدەن کە دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێیان دەردەچن.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەبەر ئەوەی لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد، ئێران قایل نەبووە واز لە خواستە ئەتۆمییەکانی بهێنێت، بڕیاریانداوە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی کوردستان گەمارۆ بخەنەسەر بەندەرەکانی ئێران و هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز کۆنتڕۆڵ دەکەن.

ئەمریکا گەمارۆی دەریایی دەخاتە سەر تەواوی بەندەرەکانی...

ئەمریکا گەمارۆی دەریایی دەخاتە سەر تەواوی بەندەرەکانی ئێران

"پشتگیری گەمارۆدانی تەنگەی هورمز ناكەین و ناشچینە جەنگەکەوە"