لە ناحیەی کەسنەزان

باراناو خانوویەکی داڕماندووە و خانوویەکی دیکەش زیانی بەرکەوتووە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە ناحیەی کەسنەزانی هەولێر لە نزیک کەندەکە باران زیانی بە دوو خانوو گەیاندووە و رووخاندوویەتی و هیچیان بۆ دەرنەچووە.

خزمێکی خاوە ماڵەکە بە 964ـی وت، ئەوە نزیکەی هەفتەیەکە هەر لە ترسی ئەوەی بڕوخێ، چۆڵیان کردووە و لە ماڵەوە نەبوون کاتی رووداوەکە.

دەشڵێت، جگە لە دوو بوتڵ غاز و سۆپایەک هیچیان بۆ دەرنەچووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە گوندێکى ئاکرێ بەهۆى رۆچوونى گردێکەوە خانوویەک روخا

لە گوندێکى ئاکرێ بەهۆى رۆچوونى گردێکەوە خانوویەک روخا