پۆلیس: دەیانویست نائارامی دروست بکەن
ئێران 26 کەسی لە نزیک دامەزراوەی نەتەنز دەستگیر کرد
964+
فەرهاد حەسەن
پۆلیسی ئێران رایگەیاند 26 کەسیان لە نزیک دامەزراوەی نەتەنز دەستگیرکردووە کە دەیانویست نائارامی گشتی دروست بکەن.
دامەزراوەی نەتەنز 135 میل لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە دوورە و ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەكاری دەهێنێت.
حاجی بابایی تاهێری فەرماندەی پۆلیسی نەتەنز بە ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی راگەیاندووە، ئەو کەسانە هەوڵیان دەدا نائارامی گشتی لە دژی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران دروستبکەن بۆیە دەستگیریان کردوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵی ئەو کەسانە بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بووە بۆ کۆمەڵگادا و بلاوکردنەوەی پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندی دوژمن.