گوندی شیوە گوێزان لەدوای شەپۆلێکی تەرزە و بەفر. فۆتۆ/964+
زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە
ئەمڕۆ و سبەى؛ بارانى بەخوڕ دەبارێت و تەرزە و بەفرى لەگەڵ دەبێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات، بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو شەپۆلێکی باران بارین و ناسەقامگیری زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 12-4-2026:
کەشی هەرێم بە گشتی باران دەبێت. بارانەکە لە کاتەکانی پێشنیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان، زاخۆ و دهۆک دەستپێدەکات و دواتر پەل دەهاوێژێت بۆ هەولێر، راپەڕین، سلێمانی، کەرکووک و گەرمیان.
وەک ئەوەى باسى دەکات، بارانەکە مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵە.
روونیشکراوەتەوە، لەو شوێنانەی زیاتر لە 1000 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزن ئەگەری تەزرە هەیە، لە لوتکە بەرزەکانی سەر سنووریش بەفر دەبارێت.
پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ سبەی دووشەممە 13-4-2026:
ئاسمان بە نیمچە هەور دەمێنێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت. لە کاتەکانی نیوەڕۆدا ئەگەری نمە بارانی بەهاری لە سەنتەری پارێزگاکان هەیە، لە هەندێک ناوچەش کەشەکە جێگیر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر: 18
سلێمانی: 17
دهۆک: 18
کەرکووک: 20
هەڵەبجە: 18
زاخۆ: 19
گەرمیان: 19
سۆران: 16
پیرمام: 14
حاجی ئۆمەران: 9