کەلار

کاتژمێر 1:00 موچە دەدرێت؛ لە بانگى بەیانییەوە سەرە گیراوە

964+
میلاد جەلال- گەرمیان

هەرچەندە بڕیارە لە کاتژمێر 1ـى پاشنیوەڕۆ دابەشکردنى موچە دەستپێبکات، بەڵام فەرمانبەران و خانەنشینان لە بانگى بەیانییەوە چوونەتە بەردەم بانک و نۆرەیان گرتووە.
بەشێک لە خانەنشینان ئاگادار نەبوون کە لە دواى کاتژمێر 1ـى پاشنیوەڕۆ موچە دابەشدەکرێت، بەشێکى تریشیان بۆ ئەوەى زوو نۆرە بگرن و زوو موچە وەربگرن، کە بۆ نوێژى بەیانى هەڵساون نەخەوتوونەتەوە و چوونەتە بەردەم بانک.

ئەمڕۆ هەریەک لە خانەنشینى شارستانى و پێشمەرگە، زیندانە سیاسییەکان+بەرکەوتوانى چەکى کیمیایى، کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وەزارەتەکانى پەروەردە و تەندروستى، موچە وەردەگرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى سیستەمی خانەنشینی دیجیتاڵی کارا کرد

وەزارەتى دارایى سیستەمی خانەنشینی دیجیتاڵی کارا کرد