درا بە دادگا

بە بڕیارى وەزیرى تەندروستى دەرمانخانەیەک لە سۆران داخرا

964+

وریا فەتاح

لەسەر بوونى دەرمانى بێ ستیکەر و قاچاخ، بە بڕیارى وەزیرى تەندروستى دەرمانخانەیەکى سۆران داخرا و درا بە دادگا.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بڵاوى کردەوە، دوای سەردانکردنی لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی وەزارەتی تەندروستی بۆ دەرمانخانەی سروشتی سۆران، دەرکەوت کە دەرمانی ساختە و بێ ستیکەر و دەرمانی قاچاخ بە هاولاتیان دەفرۆشێت.

وەک باسکراوە، دوای پێشکەشکردنی راپۆرتی لیژنەکە بە وەزیری تەندروستی، بڕیاریى داخستنى دەرمانخانەکەى داوە.

هەر ئەوەشنا، دۆسیەیەکى یاسایى لە دادگاى لێکۆڵینەوەى سۆران، بۆ دەرمانخانەکە کراوەتەوە.

بەقسەی وەزارەت بکەن.. دەرمان ستیکەری لەسەر نەبوو بەهیچ ...

بەقسەی وەزارەت بکەن.. دەرمان ستیکەری لەسەر نەبوو بەهیچ شێوەیەک نەیکڕن