بە وشکانی یان ئاسمانی؟

سەرەتای مانگی ئایار حاجیان گەشتەکەیان بۆ مەککە دەستپێدەکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

گەشتەکانیی حاجیان بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج دەستپێدەکەن، ئەگەر لە ئاسمانی عێراق ساروخ بێت و بچێ و ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر ئێران بەردەوام بن، سەرجەم گەشتەکان بە وشکانی ئەنجام دەدرێ.

بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، ڤیزای زیاتر لە پێنج هەزار و 120 حاجی گەڕاوەتەوە و قۆناغی ئامادەکارییەکان بەرەو کۆتایی دەچن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.4.2026, کاروان ستوونی، وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، بڕیار وایە رۆژی 7.5.2026، یەکەم کاروانی حاجیان لە هەرێمی کوردستان بچنە وڵاتی سعودییە، و رۆژانی دواتر تەواوی حاجیان بەڕێدەکرێن.

بە قسەی ئەو، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دۆخی فڕۆکەخانەکان، ئەگەری گۆڕانکاری لە شێوازی گەشتەکەدا هەیە، ئەگەر دۆخەکە سەقامگیر بێت گەشتەکان بە ئاسمانی دەبن، و لە ئەگەری تێکچوونی بارودۆخەکە و ئاڵۆزییەکان، حاجیان بە وشکانی بەڕێ دەکرێن.

دەبێت تاوەکو 15.7.2026، هەموو حاجیان بگەنە سعودیە، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ کۆمپانیاکان و حاجیان ئەنجام دەدرێت بۆ پێدانی رێنمایی کۆتایی.

"ماوەیی راییكردنی مامەڵەی حاجییان هەفتەیەک درێژكرایەوە"