ئەرشیف: دیمەنی بۆردومانێک لە تاران
ئێران: ئاگربەست شکێندراوە
میدیاى ئێرانى: ئیسرائیل هێرشى کردە سەر تاران
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، میدیاى ئێرانى بڵاوى کردەوە کە ئیسرائیل ئاگربەستی شکاند و هێرشی کردووەتە سەر تاران.
ئاژانسی هەواڵی “مێهر”ی ئێرانی بڵاویکردەوە، کە سوپای ئیسرائیل ئاگربەستی شکاندووە و هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەک لە دەوروبەری تاران و دەنگى گەورە دەبیسترێت.
بەپێی هەواڵە سەرەتاییەکان، ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی لە دەوروبەری تاران کردووەتە ئامانج.
ئەو پێشهاتە لە کاتێکدایە، هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر لوبنانى ئێرانى توڕەکردووە و هەڕەشەى ئەوە دەکات بەشدارى کۆبوونەوەکەى رۆژى هەینى نەکات بۆ رێککەوتن کە لە پاکستان بەڕێوە دەچێت.