لینكەكەی ئاڕ تی بانك كار ناكات

964+

کوردستان ئەحمەد

لەگەڵ ئەوەی بڕیاردراوە دۆلار بە 132 هەزار دینار بە هاوڵاتیان بدرێت، بەڵام خزمەتگوزارییەکەی ئاڕ تی بانک بۆ وەرگرتنی دۆلار کارا نییە.

پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە مەرجی ئەوەیە کە دەبێت گەشتیارەکە تکتی چوون و هاتنەوە، ڤیزا، پاسپۆرتی لەلا بێت.

بۆ ئەمە ئاڕ تی بانک، خزمەتگوزاری خۆ تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی بۆ گەشتیاران داناوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونێکی 964 دەرکەوتووە، خۆ تۆمارکردنە ئەلیکترۆنییەکە وەک پێویست کارا نییە.

ئەمە ئەو لینکەیە کە گەشتیاران دەتوانن لەوێوە خۆیان تۆمار بکەن (https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfqsg5WXtp0kFlwUhojZDScEBjUN1mQDl_S_Kx2oEYqDf_Lhg/closedform)، بەڵام ناکرێتەوە.

سێ رۆژە ئەو بەستەرە ئەلیكترۆنیەی كە ئارتی بانك دایناوە، كارا نییە و لەسەری نوسراوە هەڵەیەك هەیە، ئیتر لینكەكە ناكرێتەوە.

964 پەیوەندی کرد بە بانكەكەوە،  دەڵێن كێشەكە ئەوەیە كە لۆدێكی زۆر لەسەر بەستەرەكە هەیە و گەشتیارێكی زۆر داوا دەكات.

لەبەردەم ئارتی بانكیش هاوڵاتیەكی زۆر سەرەیان گرتووە بۆ وەرگرتنی پسوولەی پارەكە بەڵام رێوشوێنەكان زۆر بەستی بەڕێوەدەچێت.