چی روویدا

کاتژمێرەکەى ترەمپ و چیرۆکى رزگارکردنى فڕۆکەوانەکە

+964
ژووری هەواڵ

48 کاتژمێرەکەى ترەمپ و چیرۆکى رزگارکردنى فڕۆکەوانەکە، گرنگترین رووداوەکانى چەند کاتژمێرى رابردوون
شەوی رابردوو بۆ ناوچەکە و کوردستان پڕ بوو لە هەواڵی جیاواز، تارادەیەک ئاسمانى کوردستان شەوێکى بێدەنگى بەڕێکرد، لەسەر ئاستى جیهانیش، هەڕەشە دۆزەخییەکەى ترەمپ و رزگارکردنى فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە و لێدوانە جیاوازەکانی ئێران و ئەمریکا گرنگترین رووداو بوون.
بۆ ئەوەی لە هەواڵەکان دانەبڕێن کورت و پوخت هەموو ئەو رووداوانەی لە چەند کاتژمێری رابردوو روویانداوە لێرەدا بیزانن؛
📌کات تێدەپەڕێ و مۆڵەتە 10 رۆژییەکەى ترەمپ بۆ ئیران بەرەو کۆتایى دەچێت، هەر بۆیە دوێنێ وتى،”ئەگەر ئێران لەماوەى 48 کاتژمێردا رێککەوتن نەکات، دۆزەخیان پیشان دەدەم”.
📌 ئەم بەیانییە، ترەمپ و میدیا ئەمریکییەکان، رزگارکردنى فڕۆکەوانى دووەمیان راگەیاند کە لەناو خاکى ئێران کەوتبووە خوارەوە.
📌 لەسەر ئەو بابەتە ترەمپ وتى،”ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویی بوو”.
📌 میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن کۆماندۆکان لەسەر لوتکەی چیاکان فڕۆکەوانەکەیان گواستووەتەوە.
📌 تاران دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکە شکستی هێناوە و لە باشووری ئەسفەهان دوو هەلیکۆپتەری بلاک هۆک و فڕۆکەیەکی C-130ی ئەمریکییان تێکشکاندووە.
📌ئەمریکا دەڵێت، فڕۆکەکان پەکیان کەوتووە و خۆمان تێکمان شکاندوون.
📌 دوێنێ شەو عەقید سەلام، راوێژکاری سەربازی لە 964 زانیاری زۆر ورد و کەم بیستراوی لەبارەی کەوتنی فڕۆکەکە باس کرد و دەتوانن لەسەر چەناڵی یوتیوبی 964 بیبینن
📌شەڕەکە هەر موشەک و فڕۆکەو درۆن نییە، ئەمریکا مافی مانەوەی لە کچەکەی عەلی لاریجانی و دوو کەسی نزیکی قاسم سلێمانی سەندەوە و دەریان دەکات.
📌وەزارەتی کارەبای کوەیت دەڵێت، درۆنێکی ئێرانی دوو وێستگەی کارەبای پێکاوە و زیانی ماددی زۆری لێکەوتووە.
📌ژەنەڕاڵێکی ئیسرائیلی پێى وایە، رژێمی ئێران ناڕوخێت.
📌عەباس عێراقچی دەڵێت، لێدان لە وێستگە ئەتۆمییەکانمان (بەتایبەت بوشەهر) مەترسیی تیشکدانەوەی ئەتۆمی بۆ هەموو ناوچەکە هەیە.
📌میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن واشنتن موشەکە “شەبەحییە” دوور مەوداکانی جوڵاندووە و ئیسرائیلیش چاوەڕێی گڵۆپی سەوزە بۆ لێدان لە ژێرخانی وزەی ئێران.
📌 کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی عەسکەری کەرکوک، کۆرپەیەکی کچی تەمەن “دوو کاتژمێری” لە ناو زبڵدان دۆزرایەوە کە هێشتا ناوکی نەبڕدرابوو.
📌لە گوندی سەرکەوری هەریر، گەنجێکی شوان (27 ساڵ) لە ناو خێمەکەیدا هەورە بروسکە لێی دا و گیانی لەدەستدا.
📌 بۆ ماوەی هەفتەیەک، هەریر رۆژانە 10 کاتژمێر کارەبای نابێت.
📌ڤیزاى حاجیان کاراکرا و لە 18ـى مانگەوە دەتوانن سەفەرى ماڵى خوا بکەن.