18ـی ئەم مانگە بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان دابەش دەکرێت

964+

فەرمان سادق

بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان ئامادەیە بۆ دابەشکردنی و چوار مادە زیادکراوە و 41 ملیۆن عێراقی لیی سوودمەند دەبن کە 18ـی ئەم مانگە دەستبە دابەشکردنی دەکرێت.

بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان، کیلۆیەک شەعرییە، تەبەقەیەک هێلکە، پێنج کیلۆ ئاردی سفر، نیو کیلۆ نیشاستەیە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، ئەو بەش خۆراکە 41 ملیۆن و 300 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن.

جاسم محەمەد عامری، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، 18ـی ئەم مانگە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.

دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا بەشەخۆراکی چاودێری کۆمەڵایەتیش دابەش دەکرێت کە چوار ملیۆن و 862 هەزار کەس دەیانگرێتەوە.