45 خوێندكارى دهۆك فێری پاراستن و مامه‌ڵه‌ى شوێنه‌وار ده‌كرێن
964+
عەمار عەزیز- دهۆک
له خولێکی سێ مانگه‌دا 45 خوێندكارى بەشی شوێنەوار لە زانکۆی دهۆک، فێری رێگەکانی پاراستنی میراتی کولتوری دەکرێن، له‌وانه‌ش چۆن بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شوێنه‌واره‌كان بكه‌ن و چۆنیش بیانپارێزن.
بەشی شوێنەوار لە کولیژی زانستە مرۆڤایه‌تیەکان بە هاوکاری رێکخراوی شوێنەوارەکانی کوردستان و بەرێوەبه‌رایەتی شوێنەوار و کەلەپوری دهۆک، سەرپەرشتی خولەکە دەکەن، بە پشتگیری دارایی رێکخراوێکی ئەڵمانیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دکتورە ژیار سەدیق، سەرۆکی بەشی شوێنەوار لە کولیژی زانستە مرۆڤایه‌تیەکان بە 964ـی وت “ماوەی سێ مانگ ئه‌و خوێندكارانه بە هه‌ردوو شێوەی تیۆری و پراکتیکی فێری ئەوه ده‌كه‌ین کە چۆن مامەڵە لەگەڵ شوێنەوار بكه‌ن و چۆن بتوانن بیانپارێزن”.
بەشی شوێنەوار لە زانکۆی دهۆک لە ساڵی 2021_2022 کراوەتەوە، ئێستا 57 خوێندكاری هەیە.
د. حەسەن بەرواری، بەرێوەبەری رێکخراوی کوردستان بۆ شوێنەوارەکان کە سەرپەرشتی خولەکە دەکەن بە 964ـی وت “ئامانج لەخولەکە زیاتر بۆ پێشخستنی تواناکانی خوێندكارانه لە بواری پاراستنی شوێنەوارەکان و لە رووی زاستییەوە فێربن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ شوێنەوار بکەن”.
وتیشی “زانیاری گشتی لەسەر شوێنەوارەکان دەدرێتە بەشداربووان و فێری ئەوەش دەکرێن کە چۆن زانیاری لەسەر شوێنەواره‌كان دیکێۆمێنت بکەن و کۆمەڵێک شتی تریشیان فێرده‌كرێ كه پەیوەستن بە شوێنەوار”
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن