"زیاتر لە یەک ملیۆن دینارمان بۆ هاتووەتەوە"
بەشێک لە هاوڵاتیانی دهۆک دژی کەمی کارەبا و نرخەکەی دەنگیان هەڵبڕی
964+
سیداد حەبیب – دهۆک
ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی دهۆک لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای شارەکە گردبووەنەوە و دژی کەمی کارەبا و گرانی نرخەکەی دەنگیان هەڵبڕی.
ئەوان دەڵێن، چەند مانگێکە پارەی کارەبا زۆر دەکەوێ لەسەریان و سەرەڕای دەست پێوەگرتنەوە، هەندێکیان بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری