پلاتفۆرمی 420 هەزاری بووە بێ بەرامبەر

دەرفەتێکی بێبەرامبەر بۆ قوتابیانی زاخۆ و بادینان رەخسێنرا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

داخستنی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە، وایکرد پەروەردەی زاخۆ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ناوەندێکی کەرتی تایبەت، دەرفەتێکی بێبەرامبەر لە پلاتفۆرمی فێرکاریی (HS for you) بۆ قوتابیان رابگەیەنن.

ئەم پلاتفۆرمە، پێشتر تێچووی تۆمارکردنی بۆ هەر قوتابییەکی پۆلی 12ـی ئامادەیی 420 هەزار دینار بووە، بەڵام بۆ ئەم ماوەیە کراوەتە خۆڕایی و هەموو قوتابیان دەتوانن ناوی خۆیانی تێدا تۆمار بکەن.

لە ناو ئەم پلاتفۆرمەدا، تەواوی بابەتەکانی وەرزی دووەمی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی لەلایەن مامۆستا بەتواناکانی دەڤەری بادینانەوە وتراونەتەوە و قوتابیانی هەردوو بەش دەتوانن بێبەرامبەر سوود لە وانەکان وەربگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1.4.2026، مەتین عیسا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەروەردەی زاخۆ  بە 964ـی وت، سوپاسی ئەو مامۆستایانە دەکەین کە لەم بارودۆخە سەختەدا ئەم دەستپێشخەرییەیان کردووە. تەواوی دەڤەری بادینان لێی سوودمەند دەبن و قوتابیان دەتوانن بێبەرامبەر وانەکان ببینن.

ئەم پلاتفۆرمە پێشتر لەلایەن ناوەندێکی ئەهلییەوە بە بڕی 420 هەزار دینار بۆ هەر قوتابییەک بەردەست بووە، بۆیە داوا لە قوتابیان دەکەن ئەم هەلە گرنگە لەدەست نەدەن و کاتی مانەوەیان لە ماڵەوە بقۆزنەوە بۆ سوودوەرگرتن لەو هەنگاوە، چونکە دەرفەتەکە کاتییە و تەنیا بۆ ئەم وەرزەی خوێندنە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى رێکاری نوێ بۆ خوێندنی ئۆ...

بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى رێکاری نوێ بۆ خوێندنی ئۆنلاین رادەگەیەنێت

وەزیرى خوێندنى باڵا: لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە بڕیارێکى ...

وەزیرى خوێندنى باڵا: لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە بڕیارێکى هاوبەش دەدەین لەبارەى پرۆسەى خوێندن