فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی راكێشانی موچەكانیان لە ئامێرەكانی هەژماری من
وه‌زاره‌تی دارایی:
لیستی موچەی مانگی ئادار و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی دارایی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئێوارەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29.3.2026 لیستی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەروەها راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، سبەی دووشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و موچه‌خۆران چاوه‌ڕێن له‌م رۆژانه موچه‌ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ دابه‌ش بكرێت، كه ئێستا له كۆتاییه‌كه‌یداین.