نە پاسداران و نە ئیسرائیل رازینین بە رێککەوتن
شەڕ بەردەوامە و کۆمپانیای سەیارەش دەگۆڕدرێت بۆ سەربازی
964+
توانا نەقی
تا دێت شەڕ قورستر و بەردەوامی دەبێت و هەرچەندە ناو بەناو باسی رێککەوتن دەکرێت بەڵام هیچ لە ئارادا نییە و بۆ بابەتی رێککەوتنیش هەم سوپای پاسداران رازی نییە کە حکومەتی ئێران بیکات و هەمێش ئیسرائیل رازی بە رێککەوتن نییە کە ئەمریکا بیکات.
ئەمە بەشێکە لە گرنگرتین باسەکانی بەرنامەی ئەمجارەی شرۆڤەکاری سەربازی لەگەڵ عەقید سەلام و دەتوانن بینەری تەواوی بەرنامەکەش بن:
– ئەمریکا زۆرترین بۆمبی GBU-31ـی بەکارهێناوە لەم شەڕەدا
– ئێران سیستمی بەرگری مەجیدی خستووەتە کار
– ڤۆڵگس واگن ئیتر لە بری ئۆتۆمبێل لە گومەزی ئاسنینی ئیسرائیل کار دەکات
– سوپای پاسداران لەگەڵ رێککەوتن نییە لەگەڵ ئەمریکا
– گرنگی و ستراتیژی دەریای قەزوین لە رووی سەربازییەوە
– جێگرەوەکەی لاریجانی هیچی وای لەو کەمتر نییە و پڕ خیبرەیە
– شتی وا روونادات 100 موشەک گیرابێتە ئەبراهام لینکۆڵن
– جیڕاڵد فۆرد 14 مانگی دەوێت بۆ نۆژەنکردنەوە
– ئیسرائیل دەتوانێت رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا تێکبدات
– یەکەی 82ـی ئەمریکی دێنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ دوورگەی خارگە
– تورکیا و پاکستان و میسر شەڕ رانەگرن خۆیشیان تووش دەبن
– ئیسرائیل بە نیازە 400 هەزار سەربازی یەدەگ بانک بکات
– سەربازی کردن لە ئیسرائیل زۆەرەملێیە و دەبێت بکرێت
– کارەساتی ژینگەیی شەڕەکە و لێکەوتە خراپەکانی