دیمەنی بۆردومانێک لە تاران
زۆرینە لە کەنداوی عەرەبین
شەڕەکە زیانی توندی لە 40 ناوەندی وزە داوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەم بۆردومان و شەڕ و شۆڕە، بەقسەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، لانیکەم 40 شوێنی گرنگی ژێرخانی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە توندیی زیان پێ گەیاندووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23.3.2026، فاتیح بیرۆڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، ژێرخانی وزە لە 9 وڵاتدا زیانێکی زۆر سەختیان بەرکەوتووە، کە زۆرینهی ئهو وڵاتانه كهوتوونهته كهنداوی عهرهبی.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە (IEA) رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە کار بۆ دابینکردنی وزەی خاوێن، سەلامەت و هەرزان دەکات.
هەروەها، راپۆرت لەسەر بازاڕی نەوت و گازی جیهانی، پێشبینی خواست، و گواستنەوە بۆ وزەی نوێبووەوە دەکەن، بە ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوە پیسکەرەکان و سەربەخۆیی وزە.
ئامانجی سەرەکیان ئەوەیە پاڵپشتیکردنی سیاسەتی وزەی بەردەوام بێت، بۆ پاراستنی ژینگە و گەشەی ئابووری، هەروەک چاودێری نزیک لە بەرهەمهێنان و نرخی نەوت و گاز لە جیهاندا دەکات.